پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیێنێت: ١٤ی نیسانی ١٩٨٨ ڕۆژێکی تاریکە، کە لە یادی گەلی کورددا هەڵكۆڵراوە. بە فەرمانی رژێمی سەدام حوسێن پلانێکی لەناوبردن بە سەرکردایەتی دەوڵەت؛ بە ناوی ئەنفال خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەشڵێت: هەزاران مەدەنیی کورد بە دڕندانەترین شێواز، لەوانە چەکی کیمیایی کۆمەڵکوژ کران. گوندەکان بەتەواوەتیی وێران كران و زەوییەکان کران بە گۆڕی بەکۆمەڵ. ئەم کۆمەڵکوژییە وەک برینێکی ساڕێژنەکراو لە ویژدانی نەک تەنها یەک نەتەوە، بەڵکوو هەموو مرۆڤایەتیدا چووە ناو مێژووەوە.
دەم پارتی دەشڵێت: ئەنفال تەنها كردەوەیێكی سەربازیی نەبوو. ئەنفال کردەوەیێکی سەرتاسەری لەناوبردن بوو، کە زمان و کولتور و مێژوو و ئایندەی گەلی کوردی کردە ئامانج. ناوی خەونی سڕینەوەی گەلێک بوو لەسەر نەخشە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ڕاشگەیاند: ٣٧ ساڵ تێپەڕی. ئازارەکانمان تازەن، توڕەییمان زیندووە. ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە نەک تەنها پێش مێژوو، بەڵکوو لەبەردەم مرۆڤایەتی و یاساشدا دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەم تاوانە نابێت بێ سزا بمێنێتەوە، دەبێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت.
ئێمە وەک دەم پارتی، بە باوەڕی خۆمان بە پیرۆزی مافی ژیان و یەکسانیی گەلان و ئیرادەی پێکەوە ژیان بە کەرامەتەوە، بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو گیانانە دەکەینەوە کە لە کۆمەڵکوژی ئەنفالدا لەدەستمان دا. ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات لە گەڕان بەدوای حەقیقەت و دادپەروەریدا.
لەبیرمان نەچووە، لێی خۆش نەبووین، ناهێڵین لەبیر بکرێت!
Your Comment