بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محهمهد شیاع سوودانی له پهیامێکدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی "X" باسی لهوه کردووه: "عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە ۳۷ ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕوخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد".
ئاماژهی بهوهش کردووه، "ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەمو پاڵنەرەکانی ڕق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە، ستەمکاری لە تاریکی مێژودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتو و ئارام و سەقامگیر".
ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی هەرێمی کوردستات بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن، کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا ۱۸۲ ههزار کورد کوژران یان زینده بهچاڵ کران.
Your Comment