بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له ڕاگهیهندراوێكدا له ساڵیادی ۳۷ ساڵەی ئهنفالدا، ڕایگهیاند: "ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ خەمەوە یادی ۳۷ ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکەینەوە کە یەکێکە لە سامناکترین و دڕندانەترین مەرامەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ سڕینەوەی گەلی کورد".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كردووه: "داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەمو روەکانەوە قەرەبویان بکەنەوە، چوونکە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە گوێ لە داواکارییە رەواکانیان بگرن و جێبەجێیان بکەن".
بافڵ جەلال تاڵەبانی دهڵێت: "ئێمە وەکو یەکێتیی ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەیکەین تاوەکو ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابینبکەین و بەڵێن دەدەین رۆڵەیەکی بە وەفا دەبین بۆیان، چوونکە ئازاری ئەوان، ئازاری ئێمەشە".
تاڵەبانی ئهوهشی خستوهتهڕوو، "هەوڵەکانمان لە پڕۆسهى گهڕان بهدواى روفاتى شههیدان و گێڕانهوهیان بۆ نیشتمان بەردەوامە تاوەکو کەمێک برینی قووڵی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان ساڕێژبێت کە برینی سەر دڵی هەموومانە".
له ڕاگهیهندراوهكهی تاڵەبانیدا ئەوەش هاتووه: "لەم یادە بە ئازارەدا جەخت لە یەکڕیزیی و پێکەوەیی هەمو لایەنەکان دەکەینەوە تاوەکوو روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و بگەینە ئامانجەکانمان کە سەرەکیترینیان خزمەتکردنی هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە".
Your Comment