بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بەبۆنەی ۳۷ ساڵه‌ى یادى ئەنفالی گەلی کورد لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس، بڵاو کردوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: "تاوانی ئەنفال لەیادی ۳۷مین ساڵەی پڕ ئازاریدا، یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکاریی تاڵ کە گەلی عێراق بۆ ماوەی دەیان ساڵ، لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆردا ڕووبەڕووی بوەوە".
ناوبراو ده‌شڵێت: "گەلی کوردی ئێمە، لەژێر دڕەندەکەییدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە، چەوسانەوە، ئاوارەبوون، گۆڕی بەکۆمەڵ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ‌و وێران کردنی زەویی بەرفراوان، باخ و کێڵگەکان بوەوە".
حه‌کیم ئه‌وه‌شى باس کردووه، "وێڕای ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفالی گەلی کورد، داواش لە هاوبەشە سیاسییەکانمان ده‌که‌م ڕێز لە قوربانییانی ڕابردوو بگرن، یادی ستەمکارییان بکەنەوە و لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە، قەرەبووی کەسوکاریان بکەنەوە".
شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفال به هەشت قۆناغی جیاواز کرا و له ساڵی ۱۹۸۶ ده‌ستیپێکرد و تاساڵی ۱۹۸۹ به‌رده‌وام بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له ۱۸۰ هه‌زار کوردی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن بێسه‌روشوێن کران.
Your Comment