بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆی لە بارەی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕاگەیاند و دەڵێت: "نیگەران لەو ئاڵۆزیانەی کە دروست بوە بەڵام هۆکاری سەرەکیان خوێندنەوەی هەڵەی واقیعی سووریایە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هۆشداریی داوە لەوەی، ڕەچاونەکردنی هەستیاریی دۆخی سووریا و هەمەچەشنی پێکهاتەکان وڵاتەکەیان بۆ لێوارێکی مەترسیدار ڕادەکێشێت و ئەو دۆخەی دروست بووە ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی.
ئاماژەیان بەوەش کردوە: "سووریا پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە هەیە و داوایان لە هەموو لایەنەکان کردوە حیکمەت و خۆگرتن بەکاربهێنن بۆ ڕاگرتنی ئەم دۆخە و پشتیوانی ئەوانە نەکەن کە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدەن".

بەڕێوە بەرایەتی خۆسەر ڕایدەگەیێنێت: "ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدات بە هۆی خوێندنەوەی هەڵەی واقیعی سووریایە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە".
News Code 225004
Your Comment