یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی بەرەو ناوچەکان و زێدی خۆیان دەستیپێکرد، ئەوەش دوای حەوت ساڵ لە کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە ناوچەکانیان. یەکەم کاروانی ئاوارەکان نزیکەی ٦٥٠ خێزان لەخۆ دەگرێت و لە سەدان پیاو، ئافرەت و منداڵ پێکهاتوون کە لەگەڵ کەلوپەلەکانیاندا.
بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان دەگۆڕدرێن
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە دیمەشق و مۆسکۆ گەیشتونەتە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە داهاتووی بنکەکانی ڕووسیا لە تەرتوس و حمەیمیم دەخاتەڕوو، لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولادا، گۆڕینی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ ناوەندی مەشق و ڕاهێنان و چاکسازی هاوبەش دیاریکراوە.
تەڤگەری ئازادی: بەبێ ڕۆڵگێڕانی ئۆجەلان یاسای چوارچێوە جێبەجێ ناکرێت
بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی، دەربارەی پرۆژەیاسای 'پتەوکردنی یەکگرتووی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە و جەختی لە بوونی کەموکوڕی لە پرۆژەیاساکە کردەوە و ڕایگەیاند بەبێ ڕۆڵگێڕانی ئۆجەلان یاسای چوارچێوە جێبەجێ ناکرێت.
داهاتووی گواستنەوەی نەوتی عێراق بە بارهەڵگر بۆ سووریا
گواستنەوەی ڕۆژانەی سەدان بار نەوتی عێراق بە بارهەڵگر بۆ بەندەری بانیاس، لەگەڵ هەوڵەکانی بەغدا و دیمەشق بۆ زیندووکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک ـ بانیاس، دەتوانێت ئەو ڕێگایەی کە بۆ دۆخی فریاکەوتن دروست کراوە، بگۆڕێت بۆ بەشێک لە تۆڕی هەمیشەیی وزە لە ناوچەکە.
پشتگیریی دەمیرتاش و مزراکلی لە یاسای چوارچێوەیی
سەلاحەدین دەمیرتاش و سلچوک مزراکلی، لە پەیامێکی هاوبەشدا بۆ دەستەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ گفتوگۆکانی "یاسای چوارچێوە" دەربڕی و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پرۆسەکە دابەشکاری یان مامەڵە و سەودایەکی هەرزان نییە، بەڵکوو ئامانج لێی بەهێزکردنی ئارامی و برایەتیی ۸۶ ملیۆن کەسە.
Your Comment