بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆ بووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا کرا.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابین کردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
Your Comment