سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بووەوە و باسی دەستووری عێراق و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان دەڵێ: "دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە رێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەو دیدارەدا ستایشی هەوڵەکانی محه‌ممه‌د ئه‌لحه‌سان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی UN و به‌رپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.
گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بەتایبەتی دۆخی سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو، ئەمە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.

News ID 224769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha