لە بۆکان ژنێک لەلایەن مێردی پێشویەوە کوژرا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سایینقەڵا بەناوی لەیلا ئازەری، لە لایەن هاوژینی پێشویەوە لە شاری بۆکان کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژنێکی تەمەن ۳۹ ساڵ بەناوی لەیلا ئازەری، خەڵکی گوندی ئاختەپەی سەر بە شاری سایینقەڵا و دانیشتوی شاری بۆکان لە لایەن هاوژینی پێشوی بە لێدانی چەندین زەربەی بەرد لە سەری، کوژراوە.

تەرمی ئەو ژنە گەنجە لە گوندی ئەڵاسەیدەی بۆکان دۆزراوەتەوە. لەیلا لە یەکەمین هاوسەرگیریی خۆی منداڵێکی کچی هەیە کە سەرپەرشتیاری منداڵەکەی بووە و بە مەبەستی بژێوی ژیانی لە چێشتخانەیەک لە شاری بۆکان کاری دەکرد. دوای دۆزینەوەی تەرمی لەیلا، بکوژ دەستبەسەر کراوە و دانی بە کوشتنی هاوژینی پێشویدا ناوە.

بە وتەی کەسوکاری لەیلا ئازەری، ئەو ژنە دوای ئەوەی هاوسەری دوەمی ژنی دیکە دەهێنێت، لێ جیابوەتەوە و ئامادەنەبوە دیسان مێردی پێ بکاتەوە. بکوژ لە ماوەی دو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار و تەنانەت بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە هەوڵی دابوو کە لەیلا ڕازی بکات کە دیسان هاوسەرگیری لەگەڵ بکاتەوە و دوای ڕەتکردنەوەی دوایین داوای هاوسەرگیریی، بە چەندین زەربەی بەرد لەسەر سەری قوربانی ناوبراوی کوشتوە.

News ID 226580

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha