بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: ڕۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەکات کە مەزڵووم عەبدی باسی لە کەمبوونەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا كردووە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێمە دەمانەوێت ڕوونی بکەینەوە کە ئەمە نادروستە.
فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوە نەکردووە کە هاوکارییەکانی ئێستا کەمبوونەتەوە، بەڵکوو ڕایگەیاندووە: بەشێوەیەکی کاتی کەمکراونەتەوە و ئێستا گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی.
هەروەها باسی لەوەشكردووە: ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) وەک پێشوو بەردەوامە لە پشتیوانی دارایی و مرۆیی بۆ کەمپی هۆڵ.
ئەم ڕوونکردنەوەیەش بۆ ڕاستکردنەوەی هەر ناڕوونیەكە كە لە چوارچێوەی زانیارییەكانى چاوپێکەوتنەکەدا خراوەتەڕوو.
Your Comment