بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان دەڵێ: "دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە رێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەو دیدارەدا ستایشی هەوڵەکانی محهممهد ئهلحهسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی UN و بهرپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.
گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بەتایبەتی دۆخی سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو، ئەمە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
Your Comment