بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلۆن مه‌سک له چاوپێکه‌وتنێکیدا ڕایگه‌یاند: خراپترین شت که له‌م دواییانه‌دا داهێنراوه "ڤیدیۆی کورته"، ئه‌مه بوه‌ته هۆی "تێکدانی مێشکی مرۆڤ" و "هه‌ڵوه‌رینی بیرکردنه‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئیلۆن مه‌سک له کاتێکدایه که چه‌ند وڵاتێک هه‌نگاو ده‌نێن بۆ سه‌پاندنی سنوردارکردن بۆ به‌کارهێنانی سۆشیال میدیا، دیارترینیان ئوسترالیایه که به فه‌رمی ئه‌و پلاتفۆرمانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی ۱۶ ساڵه‌وه قه‌ده‌غه کردوه.
پلاتفۆرمی ئێکس که مه‌سک خاوه‌ندارێتی ده‌کات، پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاره‌که‌ی ئوسترالیا ڕاگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه که جێبه‌جێکردنی قه‌ده‌غه‌کردنه‌که بژارده‌یه‌ک نییه بۆ ئه‌وان به‌ڵکو پابه‌ندبونێکی یاساییه، به‌مه‌ش ده‌بێته دوا پلاتفۆرم له نێوان ۱۰ پلاتفۆڕمدا بۆئه‌وه‌ی ڕونیبکاته‌وه که چۆن قه‌ده‌غه‌کردنه‌که جێبه‌جێده‌کرێت.
له‌لای خۆیه‌وه، فه‌همی فازڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کانی مالیزیا ڕایگه‌یاند، "کوالالامپور له ساڵی داهاتوه‌وه واته ۲۰۲۶ه‌وه ڕێگری له به‌کارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا ده‌کات له‌لایه‌ن که‌سانی خوار ته‌مه‌نی ۱۶ ساڵ"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که پلاتفۆرمه‌کانی سۆشیال میدیا پابه‌ند ده‌بن به دڵنیابون له‌وه‌ی ته‌مه‌ن به دروستی پشتڕاستده‌کرێته‌وه.
جگه له جێبه‌جێکردنی سیسته‌می پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، حکومه‌تی مالیزیا له چه‌ند مانگی داهاتودا ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پلاتفۆرمه‌کان و خه‌ڵک ده‌کات سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی دامه‌زراندنی میکانیزمی چاودێریکردنی پابه‌ندبون.
ئیلۆن مه‌سک له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه خراپترین داهێنانی بۆ مێشکی مرۆڤ له ئێستادا ده‌ستنیشان کردوه که ئه‌ویش کورته ڤیدیۆکانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه.
News ID 226607
Your Comment