بۆ یەکخستنی SDF لەناو سوپای سووریا پێشنیاری وردمان پێشکەش کردووە

 وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند، پێشنیازێكی وردمان پێشكەش بە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كردوە بۆ تێكەڵاوبوون لەگەڵ سوپای سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورهەف ئەبوو قەسرە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی الحدث-ی سعوودی ڕایگەیاندووە: "وڵاتەكەی لەگەڵ سعوودیە و تورکیا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە هاوکاریی بەرگری و سەربازی، هەروەها سێ هەزار ئەفسەرى جیابووەوەیان لە ڕژێمی ئەسەد لەناو سوپای سووریا دامەزراندوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی ۱۰ ساڵە شەڕی داعش دەکەن و چەکدار بیانیەكانیش پابەندن بە رێنماییەکانی وەزارەتەكەی و نابنە سەرچاوەی زیان گەیاندن بە وڵاتەكانیان. و دوای ساڵێک چاوەڕوانی تەواوکردنی پلانی ستراتیجی بنیاتنانی سوپایەکن کە هەموو سوورییەکان شانازی پێوە بکەن.

وەزیری بەرگری سووریا لەبارەی "هەسەدە"وە دەڵێت، "پێشنیازێکی ورديان پێشكەش بە ئەوان كردوە بۆ یەکخستنیان لەناو سوپای سووریا".

News ID 226582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha