بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ناوی دەزگاکەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکەین، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەکوو کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە کەسێکی شایستە بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە دەزانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە ئەندامی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتوەکانین (ECOSOC)، بە گرنگییەوە دەڕوانینە ئەو هەنگاوە و ئومێدەوارین لە داهاتوو، هاوکار و پشتیوان بێت بۆ باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەتایبەتیش کە ئێستا هاوکاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەنابەران کەمیکردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەکاتێکدا بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکەین، وەبیر هەموو لایەک دەهێنینەوە، تا ئێستاش نزیکەی ۷۰۰ هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین، کە پتر لە ۲۸۰ هەزاریان پەنابەرن، ئەوەش ئەرکی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی قورس‌تر کردووە، ئومێدەوارین بتوانین لە پێناو باشترکردنی رەوشی پەنابەران بە یەکەوە کار بکەین، بەتایبەتیش بەڕێزیان لە ڕابردوو سەرۆک کۆماری عێراق بووە و تێگەیشتنی بۆ گرفت و نەهامەتییەکانی پەنابەران هەیە.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح (د. به‌رهه‌م ساڵح) له‌دایکبووی ۸ی (ئه‌یلول/۹)ی ۱۹۶۰ی شاری سلێمانیه، سیاسه‌تمه‌دارێکی کوردی عێراقه و له ۲ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ۲۰۱۸ تا ۱۳ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ۲۰۲۲ وه‌ک سه‌رۆکی عێراق کاریکردوه، پێشتریش وه‌ک جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کاریکردوه.
Your Comment