دەبێت YPG بەزووترین کات هەڵبوەشێتەوە/ بۆشەڕی داعش هاوکاریی HTŞمان کرد

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەزانێت ئەوان چییان دەوێت. داواش لە هەتەشە دەکات "کێشەی یەپەگە" چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیمانەیەکی دا لەگەڵ میدیای ئەورووپا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە شەڕڤانان و داهاتووی سووریا کرد، ڕایگەیاند: "یەپەگە کەسانێکن لە عێراق، سووریاوە و بەشێکیشیان لە ئەورووپاوە چوونەتە ئەوێ و رێکخراوێکی تیرۆرستیە. پێموایە پێویستە ئەو رێکخراوە چی زووە پەرتەوازە بکرێت. ئێستا لە سووریا ئیدارەیەکی نوێ هەیە. بەڕای من پێویستە ئەوان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن. یەکێتیی خاک و سەروەریی سووریا ئەمە دەکاتە ناچاری و پێویستە چارەسەر بکرێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد، ئەگەر ئەو بابەتە بەوجۆرە چارەسەر نەکرا، تورکیا ناچارە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بپارێزێت.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیش بۆ سەر یەپەگە، فیدان گوتی "ئەوەی پێویست بێت، دەیکەین".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد، ڕووسیا و ئەسەد پێشتر زەمینەیەکیان بۆ یەپەگە ڕەخساند بۆ ئەوەی لەسەری جێگیر بێت، وتیشی: "ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپایی پشتیوانییان لێی کرد. بەڵام ئێستا ئەو زەمینەیە نەما. ئیدی لە شام دۆخێکی نوێ هەیە. هیوادارم ئیدارەی نوێی شام ئەو بابەتە دەخاتە بەر باس".

News Code 224574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha