سەردانەکەی فیدان بۆ دیمەشق تەنها بەمەبەستی کۆکردنه‌وه‌ى دەنگەکان بۆ دژایه‌تیکردنی SDF بوو

هاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات (MSD) له‌نوێترین لێدوانیدا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ى به‌رپرسانى باڵاى تورکیا بۆ دیمه‌شق ده‌ڵێت: سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دیمەشق، تەنها بێزارکردن‌ و کۆکردنه‌وه‌ى کۆده‌نگییه‌ بۆ دژایه‌تیکردن ‌و لێدان له ‌هه‌سه‌ده‌ بوو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ته‌حریر شام.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیاز ده‌رار سیاسەتمەداری ناسراوى کورد و سووریا و هاوسەرۆکی MSD ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، "ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریى به‌ئێمه‌ گه‌یشتووه‌، له‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه‌ى ئه‌نجام دراون، ئەحمەد شه‌رع پشتگیریی فیدانى نەکردووە سه‌باره‌ت به‌پرسى دژایه‌تی کردنى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات ‌و هیچ به‌ڵێنێکیشى پێنه‌داوه‌، به‌ڵکوو له‌برى ئه‌و دژایه‌تیه‌ى ئه‌وان داوایان کردووه‌، شه‌رع جه‌ختی کردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لى سووریا کۆ ببێته‌وه‌ و گوێ له‌ داواکارییه‌کانیان بۆ ئاینده‌ى سووریا بگرێت".

ده‌رار جه‌ختی کردوه‌ته‌وه‌، "ئه‌وه‌ى شه‌رع به ‌به‌رپرسانى تورکیاى وتووه‌ له ‌کۆبوونه‌وه‌کاندا، هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)ش هه‌مان قسه‌ى هه‌یه ‌و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنى تیرۆر و توندڕه‌وى ‌و نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌، هەمیشە چه‌که‌کانى هه‌سه‌ده‌ بۆ دژایه‌تى تیرۆر بووه‌ شانبه‌شانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر کە به‌داخه‌وه‌ وڵاتى تورکیا بەشێک نییه ‌و تا ئێستاش نه‌بووه‌ته‌ به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى دژ به‌تیرۆر دروست بووه‌".

ڕیاز ده‌رار وتیشی، "وەک هەمیشە جه‌ختمان کردوه‌ته‌وه ‌و هه‌سه‌ده‌ش جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، هه‌رکاتێک ڕێککەوتنێک کرا له‌ سووریاى نوێدا، ئه‌وا هه‌سه‌ده‌ دەبێتە بەشێک لە سوپای سووریاى ئازاد، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ش داوا لە تورکیا ده‌که‌ینه‌وه‌ واز لە هاندان دژی هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ بهێنێت".

سەردانەکەی فیدان بۆ دیمەشق تەنها بەمەبەستی کۆکردنه‌وه‌ى دەنگەکان بۆ دژایه‌تیکردنی SDF بوو

News Code 224594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha