توركیا پابه‌نده‌ به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا

هاكان فیدان  ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له‌ شه‌ڕی حه‌له‌ب نییه‌ و پابه‌نده‌ به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، توركیا پابه‌نده‌ به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ئه‌مریكایان له‌ مه‌ترسییه‌كانی پاڵپشتی كردنی تاقمه‌ تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.
ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ نیگه‌رانین پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ سووریا، به‌جۆرێک ئه‌مریكا (ماسكی ئۆكسجین) بۆ ئه‌و گرووپانه‌ دابین ده‌كات، به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا ئه‌و گرووپانه‌ له‌ ژیاندا نامێنن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توركیا ده‌ستی له‌ شه‌ڕ و ململانێكانی سووریا نیه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا رێكاری خۆپارێزی توند ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگری كردن له‌ هه‌ر شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی ناوچه‌ سنووریه‌كان.

News Code 224445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha