بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوه ئازیزی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا، بە باسنیووز-ی ڕاگەیاندووە: "گرفتی گه‌وره‌ی ئێمه وه‌ک کورد له سووریا، په‌که‌که‌یه، دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا شوێنی په‌که‌که له سووریا نه‌ماوه، پشتیوانانی په‌که‌که لە سووریا که‌وتن، په‌که‌که پشتی چۆڵ بووە، دروشمی برایه‌تیی گه‌لان که هی په‌که‌که بوو بۆ له‌باربردنی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو، ئێستا بووه بە به‌ڵا بۆ خۆیان و عه‌ره‌بی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده خۆپیشاندانیان کردووه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنیان، برایه‌تیی گه‌لان لای ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای پاکتاوی سیاسییه".
ئەندامەکەی ENKS وتیشی: "چاومان له‌وه‌یه PYD خۆی بگۆڕێت، ئەگەر خۆی نه‌گۆڕێت زەرەر ده‌کات، عه‌ره‌بی ڕۆژئاوا لەمەودوا قەبووڵ ناکەن به وێنه‌ی ئۆجه‌لان و ئایدۆلۆژیای په‌که‌که‌وه خه‌ڵک بکرێته چه‌کدار و گرووپی سه‌رکوتکار دروست بکرێن، ئەوان دەڵێن سووریای تازه هاتووه‌ته‌وه ئارا و ده‌بێت ده‌ستوور بنووسرێته‌وه و دامه‌زراوه‌کان رێک بخرێنه‌وه، من پێموایە رۆڵی په‌که‌که له سووریا نه‌ما".
کاوه ئازیزی ڕوونیشی کردەوە: "گرووپی چه‌کداری جەوانێن شۆڕشگێڕی سه‌ر به PKK باشترین نموونه‌ی په‌که‌که‌یه له ڕۆژئاوا، که ده‌یان ڕێکخراوی ئاوای دروست کردووه، هاوشێوه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان خه‌ڵکیان سه‌رکوت کردووه، بۆیه ئێستا مه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی سووریا ئه‌وه‌یە، که جگه له هێزی یه‌کگرتووی سووریا و سیسته‌می تازه‌ی سیاسی، هیچ هێزێک قەبووڵ ناکرێت، بۆیه PYD و SDF ده‌بێت خۆیان بڕیار بده‌ن، ئایا ده‌ستوه‌ردانی PKK قەبووڵ ده‌که‌ن و چاره‌نووسی رۆژئاوا به نادیاری ده‌هێڵنه‌وه، یان خۆیان ده‌گۆڕن؟.
Your Comment