بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی SDF له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی "X" باسی له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) و ژەنەڕاڵ لاهی کیڤن، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان كۆ بووه‌ته‌وه و "کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش گرنگ بوو".
مه‌زڵووم كۆبانی ده‌شڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرده‌وه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زیندانەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی كەمپی هۆڵ بۆ ناو كۆمه‌ڵگه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هەروەها "جەختمان لە بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە و گرنگی ڕۆڵی ئەمریکا لە دامەزراندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات‌دا کردەوە".
Your Comment