هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا لە کۆبوونەوەی مه‌زڵووم كۆبانی و فەرماندەی سێنتکۆم

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ژەنەڕاڵ مایکڵ ئێرێک کۆرێلا، فەرماندەی CENTCOM كۆ بووه‌ته‌وه‌ به ‌مه‌به‌ستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی SDF له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی "X" باسی له‌وه‌ كردووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌  ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا  (سێنتکۆم) و ژەنەڕاڵ لاهی کیڤن، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان كۆ بووه‌ته‌وه‌ و "کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش گرنگ بوو".

مه‌زڵووم كۆبانی ده‌شڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرده‌وه‌ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زیندانەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی كەمپی هۆڵ بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هەروەها "جەختمان لە بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە و گرنگی ڕۆڵی ئەمریکا لە دامەزراندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا کردەوە".

News Code 224740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha