ئیدارەی خۆسەر ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی پێشهاتە میدانییەکانی سووریا بڵاو کردەوە

وتەبێژی فەرمی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکانی سووریا و بەتایبەتی دۆخی حەلەب ‌و گوندەکانی دەوروبەری ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال عاکێف وتەبێژی فەرمی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی بەردەوامی ئیدارەی خۆسەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لەڕووی پەیوەندی کردن لەگەڵ هەموولایەنەکاندا دەڵێت: "ئێمە هەمیشە جەخت لەسەر ئاشتی دەکەینەوە و خواستمان ئەوەیە هەوڵ بدەین لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەچینە ناو ململانێ ‌و شەڕەوە".

ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه‌، "ڕۆڵی ئەوان هەوڵدانە بۆ پاراستنی خەڵک‌ و ڕۆڵی ئێمە لە سووریا بنەڕەتی ‌و گرنگە ‌و دەمانەوێت بوونی خۆمان لەسەر بنەمای بەرگری کردن لە خۆمان دامەزرێنین".

هەروەها لە بڵاوکراوەیەکدا، ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایانگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان و بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای سووریا،  هەموو ئامادەکارییەکی خۆیان کردووە، بەڵام بەشداری ئەو شەرە ناکەن کەلەناوخۆی سووریا ڕوودەدات.

هەر لەم چوارچێوەیەدا هەسەدە ھۆکاری پاشەکشە کردنیان لە فرۆکەخانەی حەلەب بۆ ئەوە دەگەرێننەوە، کە ستراتیژیەتی ئێستای ھەسەدە پاراستنی ناوچە کوردیەکانە و خۆ دوورگرتنە لە ھەر بەریەککەوتنێک.

News Code 224452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha