سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران دوایین پێشهاته‌کانی سووریا تاوتوێ دەکەن

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆک کۆماری ئێران له ‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی سووریا دەربڕی و بارودۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق؛ محه‌مه‌د شیاع سوودانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ مه‌سعوود پزیشکیانه‌وه‌ پێگه‌یشت و له‌ میانی په‌یوه‌ندیه‌که‌دا، په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌، به‌ تایبه‌ت دوایین پێشهاته‌کانی سووریا، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ گۆڕه‌پانی فه‌له‌ستین ڕووده‌دات له‌ ڕووی شه‌ڕی به‌رده‌وام و تاوانکارییه‌کانی هێزی داگیرکه‌ری زایۆنیستی له‌ دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ گرنگه‌کان له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌، هه‌ردوولا جه‌ختیانکرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی درێژه‌دان و هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌کان له‌نێوان هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌دا، به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه‌، هه‌روه‌ها کارکردن بۆ ڕێگری کردن له‌ تێکچوونی دۆخی سووریا به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ بکات.

News Code 224454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha