فڕۆکەخانەی حەلەب
-
دیمەشق لەلایەن نەیارانی ئەسەدەوە کونترۆڵ کرا
نەیارانی حکوومەتی سووریا سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە ڕایانگەیاند پێتەختی سووریایان کونترۆڵ کردووە و هاوکات ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە بەشار ئەسەد دیمەشقی بەجێهێشتووە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
بەرخودانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچە کوردییەکانی شاری حەلەب بەردەوامە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) دەڵێت، هێزەکانیان "لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی ئەو گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات".
-
کۆبوونەوەی عێراقچی و ئەسەد/ سەرۆکی سووریا سوپاسی ئێران دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە؛ عەباس عێراقچی دەڵێت، "پەیامی پشتیوانیی ئێرانم گەیاندە بەشار ئەسەد".
-
KCK: پێویستە گەلەکەمان یەکگرتووانە دەست بە تێکۆشان بکات
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستانێ (KCK) لەسەر پێشهاتەکانی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەداخەوە دەوڵەتی سووریا ناتوانێت لە دژی هێرشەکان ئیرادەیەک نیشان بدات، پارێزگاری لە گەل نەکرد و هەموو ئەو هەرێمانەی جێهێشت کە چەکدارەکان ڕوویان تێکرد.
-
پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ڕزگار کردنی عەفرین و گرووپە چەکدارەکان ڕوویدا
هێزەکانی ڕزگاکردنی عەفرین (HRE) ڕووبەڕووی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بوونەوە کە دەیانەوێت بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان پێشڕەوی بکەن.
-
ئیدارەی خۆسەر ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی پێشهاتە میدانییەکانی سووریا بڵاو کردەوە
وتەبێژی فەرمی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکانی سووریا و بەتایبەتی دۆخی حەلەب و گوندەکانی دەوروبەری ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا:
نەدۆزینەوەی چارەسەری سیاسی هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخەیە لە سووریا هاتووەتە ئاراوە
ئەمریکا کاردانەوەی، لەبەرامبەر ئاڵۆزییە نوێیەکانی نێوخۆی سووریا و کونترۆڵی شاری حەلەب لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە نیشان دا.
-
ڕوانگەی سووری:
گرووپە چەکدارەکان ۱۴ شارۆچکەی دیکەیان لە سنووری حەما کونترۆڵ کرد
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ۱۴ شارۆچکە و شار لە لادێکانی باکووری حەما لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە سەرۆکایەتی بەرەی تەحریر شام کۆنترۆڵ کران.
-
ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەب
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەلەبی کردە ئامانج.
-
بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیلەوە کارەکانی فڕۆکەخانەی حەڵەب ڕاگیرا
بەشی سووریا- بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکە لەکارکەوتووە.