بە فەرمانی سەرۆک وەزیران، هەموو سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا داخران

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق داخستی تەواوی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا ڕاگەیاند.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ته‌واوی سنووره‌کانی عێراق و سووریایان داخستووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ پاراستنی عێراق پابه‌ندی فه‌رمانه‌کانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانن بۆ پاراستنی تەواوی خاکی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان توانای پاراستنی عێراقیان هه‌یه‌ و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵنگارییه‌ک ئاماده‌ن و پابه‌ندی فه‌رمانه‌کانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان.

News Code 224448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha