عێراق لەدژی ئیسرائیل سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد

عێراق بە فەرمی یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە تیایدا ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی شەرمەزار کردووه‌ کە لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە ئەنجامدراوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە به‌ره‌به‌یانی 26ی ئه‌م مانگه‌دا ئاسمانی عێراقیان بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، عێراق بە فەرمی یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێشکەش بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، تیایدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دەرەوەی ئاڕاستە کردووه‌ کە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بکات سەبارەت بەو پێشێلکارییە، بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژی دووقۆڵی و پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایش و سەروەریی عێراق.

وتەبێژی حکوومەتی عێراق ده‌ڵێت: "حکوومەتی عێراق پابەندبوونی پتەوی خۆی بە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی و پیرۆزی خاکەکانی دووپاتکردەوە، هەروەها لە ئاستە جیاجیاکان کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە"، جەختیش دەکاتەوە کە ڕێگە نەدرێت بە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق یان زەویەکانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە، بە تایبەتی وڵاتانی دراوسێ کە عێراق پەیوەندیی ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵدا هەیە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئەم هەڵوێستە ڕەنگدانەوەی پەرۆشی عێراقە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە ڕێگریکردن لە هەرجۆرە ئیستغلالکردنی زەوییەکانی لە ململانێکانی ناوچەکەدا، هەروەها پاڵپشتی کردنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە".

News Code 224294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha