بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوهندی پاراستنی گەل (نهپهگه) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه: "چالاکیی گیانبازیی کە لە کاتژمێر ۳:۳۰ خولهكی دواینیوەڕۆی ڕۆژی ۲۳ـی (تشرینی یەکەم/۱۰)ی ۲۰۲۳ لە ئەنقەرە لە بەرامبەر ناوەندی TUSAŞ ئەنجامدرا، لەلایەن تیمێکی تایبەتی تابوری نەمرانەوە ئەنجام درا، ئەو چالاکییە مێژوییە بە بڕیاردارییەکی بەرز، هونەرێکی داهێنەرانە و ڕۆحی فیدایی ئەنجامدرا، پاڵەوانەکانی ئەم چالاکییە مێژوییە هاوڕێیانمان ئاسیا عەلی-مینە سەڤژین ئالچیچەک و ڕۆژگەر هێلین-عەلی ئۆرەک بوون".
ئاماژهی بهوهش كردووه، "ئەو چالاکییە کە ماوەیەکی درێژ پێش ئێستا پیلانی بۆ دانرابو و بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە جێبەجێکرا، هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەی کۆتایی لە تورکیا کە باسی لێوە دەکرێت نییە".
نهپهگه دهڵێت، "تابوری نەمران وەک پڕەنسیپ هەمیشە چالاکی ناکات، بەڵام هەندێک جار لە بەرامبەر ئامانجە ستراتیژیی و گرنگەکان، دوور لە ڕۆژەڤی ڕۆژانە لە بەرامبەر کردەووە کۆمەڵکوژ و کردەوەکانی گۆشەگیریی تورکیا، چالاکیی گیانبازیی بۆ هۆشیارکردنەوە و پەیامدار ئەنجام دەدات، چالاکییەکەش کە ئەنجامدرا لە چوارچێوەی کردەوەکان لە دژی کوردستان ئەنجامدرا".
ئهوهشی خستهڕوو، "دەزانرێت، ئەو چەکانەی کە لەلایەن TUSAŞـەوە بەرهەم دەهێنرێن لە کوردستان، بە هەزاران خەڵکی مەدەنیی کە ژن و منداڵیشی تێدایە شەهید کردوە، مافی هەمو ڕێکخراو، ناوەند و کەسانی وڵاتپارێزی کوردستانییە کە لە بەرامبەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ، چالاکی ئەنجام بدەن، تەڤگەرەکەمان و هێزەکانی، کە نەک تەنها بۆ گەلی کوردستان بەڵکوو بۆ گەلانی تورکیا و قازانج کردنیان دەستی بە تێکۆشان کردوە، هیچ کات مەدەنیی ناکاتە ئامانج، لەم بابەتەدا، پێشتر بێ داواکاریی، لە ناچاریی یان بە شێوەی جیاواز هەندێک کار کرابێت، تەڤگەرەکەمان ڕوونکردنەوەی ئەمەی بۆ گەلانمان کردوە و ڕەخنەی خۆی لێ گرتووە".
نهپهگه دهڵێت، "TUSAŞ کە چالاکی لە بەرامبەری ئەنجام درا ئامانجێکی سەربازییە، لەم چالاکییەدا بە ناچاری مەدەنییەک گیانی لەدەستدا، کە جگە لەم مەدەنییە هیچ هێرشێک لە دژی کەسانی مەدەنیی ئەنجام نەدراوە، چەپ، سۆسیالیست، دیموکرات و وڵاتپارێزە ڕاستەقینەکانی تورکیا ئەگەر بە هاوسۆزییەوە نزیک لەم ڕوداوە ببنەوە، ڕاستیی مافدار دەبینن".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "دوای ئەم چالاکییە سەربازییە، گوایە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەم چالاکییە بە فەرمانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە دژی هەندێک خاڵی هێزەکانی گەریلامان هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدرا، لەم هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتوە، بەڵام لە دژی ڕۆژئاڤای کوردستان و شنگال کە لە ووی ئۆرگانیکەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمە و چالاکییەکەوە نییە، لە دژی ئامانجە مەدەنییەکان هێرش کرا کە ئەم هێرشە لە ڕوی شەڕەوە هیچ بەهایەکی نییە، تەنیا بە دوژمنایەتی کورد دەتوانرێت پێناسە بکرێت".
ههروهها دهڵێت، "توركیا له رۆژئاڤای كوردستان هێرشی كردوهته سەر شوێنی ژیان، کۆگاکانی ئاو، نانەواخانەکان، وێستگەکانی کارەبا و وزە و نەخۆشخانەکانی بەشێکی تری کوردستان تاوانی شەڕە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕاگەیاندنەوە وەرمانگرتووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا نزیکەی ۱۵ هاوڵاتی مەدەنی کە منداڵیشی تێدایە گیانیان لەدەستدا، ئەمە کۆمەڵکوژییە، قڕکردنە، سوپایەکی شەرەفمەند بە شێوەیەکی نامەردانە تۆپ و مووشەک لە شوێنی ژێرخانی مەدەنیی و خەڵکی مەدەنیی نادات و بەم هێرشە ناڵێت تۆڵەمان سەندەوە و شانازی بە خۆیەوە ناکات، ئەمە تەنیا نیشانەی ترسنۆکی و لاوازییە".
نهپهگه باسی لهوه كردووه، "هەندێک هێز کە ماوەیەکە نزیکبوونەوەی تاکتیکی هێزەکانی گەریلامان وەک لاوازی لێکدەدەنەوە، بەم چالاکییە لە پراکتیکدا بینیان کە هەڵە دەکەن، ئەم چالاکییە بە تایبەتی لە بەرامبەر ئەو هێزانەی کە لەم بابەتەدا هەڵوێستێکی هەڵەیان نیشان داوە، وەڵامێکە، دەبێت بزانرێت، هێزێک کە چالاکییەکی ئەوەندە پڕۆفیشناڵ و پێشکەوتو دەکات، هیچ ئامانجێک نییە کە نەتوانێت پێی بگات، هیچ چالاکییەک نییە کە نەتوانێت بیکات، هێزەکانمان بە تەواوەتی لەسەر ئەم بنەمایە خۆی قوڵ دەکاتەوە و هەنگاو بە هەنگاو ئەمە لە پراکتیکدا جێبەجێ دەکرێت".
Your Comment