بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکدا لەتیف رەشید، ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەر دابنیشن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی خزمەتکردنی خەڵک، لە پێشینەی کارەکانی بێت و کار بۆ پەرەپێدانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بکات و پشتگیریش لە بووژانەوەی ئابووری و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بکات". سەرۆک کۆماری عێراق ڕاشیگەیند: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، توانیویەتی بە دەستپاکی و پیشەییانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات؛ بۆیە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادیی گەل بگرن.
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە خەڵک و لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی دەکات.
News Code 224276
Your Comment