وەزارەتی بەرگریی تورکیا
-
پاش هێرشەکانی تورکیا؛
مهزڵووم کۆبانی: هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن
فهرماندهى گشتیى ههسهده زانیاریى لهبارهى هێرشهكانى شهوى ڕابردووى توركیا بۆسهر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هاتە دەنگ و ڕایدهگهیهنێت: چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشان داوە، بەڵام جەخت دەکەینەوە، هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن.
-
بە پاساوی هێرشەکەی سەر دامەزراوەیەکی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە؛
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێکرد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۳۲ پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون.
-
سەربازێکی تورکیا کە لە زاپ بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە سەربازێکیان بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.
-
پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
بێدەنگیی بەغدا وای کرد ئەنقەرە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بێدەنگیی بەغدا وای لە ئەنقەرە کرد بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی، هۆشداریشی دا لە مەترسی دروست کردنی سێگۆشەیەکی ئاگرین لە سنووری عێراق.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
١١ ئەندامی پەکەکەی لە سووریا و عێراق کوژران
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کوژارنی ١١ چەکداری پەکەکەی ڕاگەیاند، کە ١٠یان لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و یەک ئەندامیش لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ۹ سەربازی وڵاتەکەی لە زاپ پشتڕاست کردەوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، سێ لە سەربازە بریندارەکانی کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ لەگەڵ پەکەکە بریندارببوون، گیانیان لەدەست داوە. بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بۆ ۹ سەرباز بەرز بووەوە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ۱۷ پێگەی پەکەکەمان لە قەندیل بۆردوومان کرد
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ۱۷ پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
لە قەندیل و خواکورک ۱۰ ئەندامی پەکەکە کوژران
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی ۱۰ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی لە ناوچەکانی قەندیل و خواکورک لە باکووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەی برادۆست
بەشی تورکیا- هێزی ئاسمانیی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی خواکوڕکی لە هەرێمی کوردستان کرد و ۱۵ پێگە و ئەشکەوتی تایبەت بە پارتی کرێکارانی کوردستانی کردە ئامانج.
-
تورکیا ۱۹ پێگەی پەکەکەی لە هەرێم کردە ئامانج
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، شەوی چوارشەممە ۱۹ پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
هێرش بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق وەڵامی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە بوو
بەشی تورکیا- بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆردوومانی ۲۰ پێگەی پەکەکە-ی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
-
تورکیا پێگەکانی خۆی لە سووریا بەهێز دەکات
بەشی سووریا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی نوێیان رەوانەی ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن ئاگربەست لە باکووری رۆژئاوای سووریا کرد.
-
تورکیا و پەکەکە ئامارێکی تەواو جیاواز لە ژمارەی کوژراو و بریندارانی یەکتر بڵاو دەکەنەوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ۵۸۲ چەکداری پەکەکە و ۹۴ سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی ۲ هەزار و ۹۳۵ سەربازی تورکیا و ۳۴۴ چەکداری خۆی راگەیاندووە، ئەوەش دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن تورکیاوە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ چەکداری پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق راگەیاند.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە باکووری سووریا ۷ ئەندامی YPG کوژران
بەشی تورکیا- لە ڕاگەیێنداروێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند هێزەکانیان ۷ ئەندامی یەپەگەیان لە باکووری سووریا کوشتووە.