بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراوەی ڤیزن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی، ئەنجامی ڕاپرسییەکی بڵاو کردووەتەوە و سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری کردنی خەڵک لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە دوو هەفتەیەک بەر لە دەستپێکردنی کەمپینی هەڵبژاردن ئەنجام دراوە .
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، لە بازنەی هەولێر رێژەی (٣٩.٤١٪) بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام لایەن دەدەن، رێژەی (٣.٥٩٪)ش بڕیاریان داوە دەنگ نەدەن.
هەروەها لە بازنەی سلێمانی (٤٨.٦٧٪) بڕیارم نەداوە دەنگ بە کام لایەن دەدەن و (٣.٣٥٪)ش بڕیاریان داوە دەنگ نەدەن، هاوکات لە بازنەی هەڵەبجە (٥٠٪) بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کام لیست دەدەن و (٣.٣٪)ش بڕیاریان داوە دەنگ نەدەن.
لە ڕاپرسییەکەی دامەزراوەی ڤیژن داتای بازنەی دهۆکی تێدا نیە، بەهۆی ئەوەی ئاسایشی دهۆک رێگربوون لە ئەنجامدانی ڕاپرسیەکە لەو پارێزگایەدا.
Your Comment