بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پهیامنێری خەندان ئامادەی بو، لەشاری سلێمانی ئەنجامی ڕاپرسیەکی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردهوه و بهگوێرهی راپرسیهکهش که بە هەردوو شێوازی ئۆنلاین و ڕووبەڕوو ئهنجامدراوه، ۱۸ هەزار و ۴۵۶ کەس لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بەشداریان تێداکردووە.
ڕێگەی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە تەوەرە سەرەکیەکانی ڕاپرسیەکە و بەگوێرەی ئەنجامەکانیش، تەنها ۴۹%ی خەڵکی هەڵەبجە باوەڕیان بە ڕێگەی پەرلەمانی هەیە بۆ گۆڕانکاری لەبەرامبەردا ۵۳%ی خەڵکی سلێمانی باوەڕیان بەو ڕێگەیە هەیە، هەروەها ۶۷%ی خەڵکی هەولێر و ۷۳%ی خەڵکی دهۆک باوەڕیان بەڕێگەی پەرلەمانی هەیە بۆ گۆڕانکاری.
بەگوێرەی ڕاپرسیەکە، تەنها ۴%ی خەڵکی دهۆک و سلێمانی باوەڕیان بەخەباتی مەدەنی هەیە وەک ڕێگەیەکی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا، لەبەرامبەردا ۸%ی خەڵکی هەڵەبجە و ۹%ی خەڵکی هەولێر باوەڕیان بە خەباتی مەدەنی هەیە.
لەبارەی شۆڕش و ڕاپەڕین وەک ڕێگەیەکی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان، زۆرترین کەس لە بەشداربوانی هەڵەبجە باوەڕیان بە شۆڕش و ڕاپەڕین هەیە کە ۲۹%، دوای ئەویش ۲۳%ی خەڵکی سلێمانی باوەڕیان بەو ڕێگەیە هەیە، لەبەرامبەردا ۱۴%ی خەڵکی هەولێر و ۷%ی خەڵکی دهۆک باوەڕیان بە شۆڕش و ڕاپەڕین هەیە وەک ڕێگەیە بۆ گۆڕانکاری.
بەگوێرەی ڕاپرسیەکە زۆرترین کەس لە دهۆک بهراورد به ناوچه جیاجیاکانی ههرێم باوەڕی بە کودەتای سەربازی هەیە بۆ گۆڕانکاری و ۵%ی خەڵکی دهۆک باوەڕیان بەو ڕێگەیە هەیە، دوای ئەویش ۴%ی هەڵەبجەییەکانە، هەروەها ۳%ی خەڵکی شارەکانی سلێمانی و هەولێر باوەڕیان بە گۆڕانکاری هەیە لە ڕێگەی کودەتاوە.
Your Comment