بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵهبانی، له پهیامێکدا له بانگهشهی ههڵبژاردنی حزبهکهی له کۆیه ڕایگهیاند: "سەردەمانێک بە نەوتی کۆیە پڕۆژە لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا هەموو نەوتەکەیان خوارد و دەیانەوێت خەڵک و گەنجی کۆیە لە شارەکە بێ ئومێد بکەن، بۆیە تەنها یەکێتی دەتوانێت ئەو بارودۆخە چاک بکاتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد "دوای شەش ساڵ جەنابی سەرۆک وەزیران دێتە کۆیە و دەڵێت جادەیەکتان بۆ دروست دەکەم، بەڵام خەڵکی کۆیە زۆر زیرەک و ڕۆشنبیرن، ئەو کڵاوە ناچێتە سەریان".
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کرد، "هەرگیر غازیان تەسلیم ناکەم چوونکە ئەو غازە هی میللەتی کوردە و هی گیرفانی هیچ کەس و بنەماڵەیەک نییە، ئەو سیاسەتە سەقەتەی کە بۆ نەوت بەکاریانهێنا، هەرگیر ڕێگە نادەم بۆ غاز بەکاری بهێنن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان وەکوو یەکێتی ئەگەر متمانەی خەڵک و زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن، ئەوا کاردەکەن بۆ ئەوەی قەزای کۆییە بکەنە ئیدارەیەکی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستاندا.
لەبارەی "هەژماری من"ەوە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، "ئەوە نەهەژماری منە و نەهەژماری ئێوەیە، ئەوە هەژماری مەسروورە و هیچ سوودێکی نییە و مەیکەن، بڕۆن تەوتین بکەن".
لەبارەی وەڵامەکەی پێشەوا هەورامانیەوە دەڵێت: "ئەو دوایەی من بۆ ئەوەبوو وەک هەموو وڵاتانی دنیا دیبەیت بکەین، بەڵام جوابیان داوەتەوە، ئاخر حوشتر بەو قسانە خۆشەویست نابیت، بۆیە چاڵنجەکە دووبارە دەکەمەوە، چوونکە کاک مەسروور ئەوەندە ترسنۆک نییە نەیەت بۆ دیبەتێک".
Your Comment