بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدول زەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی دەستپێكردنی سەرژمێری تاقیكاری دانیشتوان عێراق و هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت: كاری ڕاهێنانی تیمەكان و توێژەران و هەموو كارمەندەكان كۆتایی هاتووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.
هنداوى ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێكارەكان جێبەجێ دەكرێت بۆ دیاریكردنی ئەو ناوچانە، كە بەپێی سیستەمی جوگرافی سەرژمێری ئەزموونییان تێدا ئەنجام دەدرێت.
باسی لەوەش کرد، سەرژمێری دەرفەتێكی زۆر گرنگ دەبێت بۆ دەستنیشانكردن و تۆماركردنی هەر كەموكوڕییەک، چ تەكنیكی یان تابلێتەكان بێت، كە لە سەرژمێریەكەدا بەكارهێنراون بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی كارەكانی بەڕێوەبچێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە سەرژمێریی ئەزموونیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
News Code 223559
Your Comment