بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرژمێرییەکە لە هەرێمی کوردستان لە هەریەک لە قەزای ناوەندیی هەولێر لە ناحیەی بەحرکە لە گەرەکی ئازادی و گەرەکی پیران و گوندی چەژنیکانی ئەبابەکر بەڕێوە دەچێت، لە پارێزگای سلێمانیش لە قەزای ناوەندی ناحیەی بەکرەجۆ لە گوندەکانی داربەڕوو، دێ کۆن، هەزارمێرد، پیرەکە، وڵقوڵە، چاڵکە، کارێزەکڵاو ئەنجام دەدرێت، لە پارێزگای دهۆکیش لە سەنتەری قەزای سێمێل و گەرەکی ئاشتی و دوبان، نەورۆز، ئازادی و گوندەکانی هەورێسک، دڵباژێری، کۆمەڵگای موقبلێ، گرێ گەورێ بەڕێوە دەچێت.
پرۆسەی سەرژمێری ئەزموونی عێراق بەشێوەیەکی گشتی ماوەی ۱۴ ڕۆژ دەخایەنێ.
پڕۆسەکە کۆمەڵێک هەنگاو لەخۆدەگرێت، له‌وانه له هه‌ر بلۆکێک ۲۵ خێزان وه‌ک نموونه وه‌رده‌گیرێت و له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه تۆمارکردنی داتا‌کان و ژماره‌دانان و ژماردنی شه‌قام و بیناکان ئه‌نجام ده‌درێن.
لە سەرژمێرییەکەدا سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه تۆمار ده‌کرێن که ده‌که‌ونه ناوچه‌ی ئه‌و بلۆکانه‌ی دیاریکراون، هه‌روه‌ها له گشت پارێزگا و شوێن و گونده‌کانیش نموونه‌ی خێزانه‌کان وه‌رده‌گیرێن.
Your Comment