ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا ۲۷ کورسیە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەی ئەو کورسییانە ئاشکرا دەکات، کە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بەدەستی دەهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان یەکێتی ۲۷ کورسی بەدەست دەهێنێت.

سەرچاوەیەکی بەشدار لەنێو کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، سەرۆکی یەکێتی چەند جارێک جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ۲۵ -۲۷ کورسی بەدەست دەهێنێت  و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیش رایگەیاندووە جیاوازی کورسیەکانی یەکێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەنیا ۱۰ کورسی دەبێت.

News Code 224052

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha