بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتارێکدا لەكاتی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە حزووری گیانی پاكی زیاتر لە ۵۰۰ شەهیدی ڕۆژنامەنووس كۆ بووینەتەوە تاكۆ پێیان بڵێیت ئێوە پاڵەوانی ئێمەبوون و ئازایەتیتان هەرگیر لەبیر ناكەین".
ئاماژەی بەوەش كرد، مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت یادی ئەو ڕۆنامەنووسانە دەكاتە كە لە ساڵی ۲۰۰۳ بەدواوە لە عێراق و هەرێمی كوردستان شەهیدبوون، بۆ ڕێزگرتنە لە ئازایەتی و پابەندیان بە گەیاندنی ڕاستیەكان و پاراستنی میراتەكەیانە.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد، "ناتوانین گەرەنتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی دیکە بکەین لە عێراق و کوردستان، بەڵام لە دڵەوە هیوادارین هێرۆ بەهائەدین و گوڵستان تارا، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی پێش سێ هەفتە لە شارۆچكەی سەیدسادق شەهیدكران دواین ناوبن كە لەو مۆنۆمێنتەدا تۆمار دەكرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، "هیوادارین و هەوڵ دەدەین هیچ ناوێكی دیكە بۆ ئەو مۆنۆمێنتە زیاد نەكرێت و پێداگیریم لەسەر ئازادی ڕادەبڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لەو باوڕەمەوەدێت كە بەردی بناغەی كۆمەڵگەیەكی تەندروستە".
Your Comment