دوو ڕۆژنامەنووسی کورد ناویان لە لیستی ڕۆژنامەوانە تیرۆرکراوەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین كه‌ مانگی (ئاب/۸)ی ئه‌مساڵ‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ كرانه‌ ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا، ناویان لە لیستی ڕۆژنامەوانە تیرۆرکراوەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین ۲۳ی (ئاب/۸) له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌یدسادق بۆ هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ كرانه‌ ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ ئێستادا لەلایەن دامەزراوەی کولتوری، زانسی و پەروەردەیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناویان لە لیستی ڕۆژنامەوانە تیرۆرکراوەکان تۆمار کرا.

له‌ لیستەكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لە ساڵی ۱۹۹۳ەوە ناو و زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەوانانە بڵاو دەکاتەوە، کە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا تیرۆر دەکرێن.

لە لیستەکەدا زانیارییەکانی وەک شوێنی تیرۆرکران، ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەی کاریان تێداکردووە، ئاماژەی پێدراوە، سەرباری ئەوەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین لە ناوچەیەکی مەدەنی نشین و دوور لە شەڕ کرانە ئامانج، بەڵام لە لیستەکەدا بەوجۆرە نیشاندراوە، لە ناوچەیەک کە شەڕی تێدابێت هێرشیان کراوەتەسەر.

ئۆدری ئازۆلای رێکخەری گشتیی یونسکۆ رایگه‌یاندوه‌، تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدینی شەرمەزار کردووە و بڕیاری ژمارەی ۲۲۲۲/۲۰۱۵ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی بە بیرهێناوەتەوە و دەستنیسانی کردووە کە "دەبێت رۆژنامەوانان و خەباتکارانی میدیا وەک مەدەنییەکان پاڕێزگارییان لێبکرێت".

ئۆدری ئازۆلای ده‌ڵێت: "گوڵستان و هێرۆ لە کۆمپانیا چەتر پرۆدێکشن کاریان دەکرد، کاتێک بۆ بابەتێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێکەوتبوون لە رێگەی درۆنێکەوە تیرۆر کران"، هاوکات داواشی کردووە لێپرسینەوەیەکی ورد و بەهێز لەسەر بابەتەکە ئەنجام بدرێت.

News Code 224323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha