گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین كه مانگی (ئاب/۸)ی ئهمساڵ لهلایهن فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیاوه كرانه ئامانج و گیانیان لهدهستدا، ناویان لە لیستی ڕۆژنامەوانە تیرۆرکراوەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ناتوانین گەرەنتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی دیکە بکەن لە عێراق و کوردستان بەڵام هەوڵدەدین هیچ ناوێكی دیكە بۆ ئەو مۆنۆمێنتە زیاد نەكرێت كە بۆ یادی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس دروست كراوە.
بەرەی گەل دەڵێت، بە توندی سەركۆنەی هێرشەکەی قەزای سەیدسادق دەکات کە تێیدا دوو هاونیشتیمانی ڕۆژنامەوان بەناوەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین کرانە ئامانج و تیرۆر کران.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون.