ڕۆژنامەنووس
-
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی گفتوگۆی تایبەتی کوردپرێس لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان؛
میدیای کوردی لە نێوان «خاوەندارێتی سیاسی» و «ئەرکی پرۆفشناڵ» لە زاری وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە
یاریدەری وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای بەرگری کردن لەشێوازی ئێستای خاوەندارێتیی میدیایی جەختی لەوە کردەوە وابەستە بوونی میدیاکان بە حیزب و کەسایەتییەکان بەشێک دانەبڕاوە لە ئەمری واقیع لە هەرێمی کوردستان؛ ئەم ڕەوایەتە هەروەها پرسیاری زۆر گرنگ لەبارەی سنووری نێوان «ناسنامەی میدیایی» و «سەربەخۆیی پرۆفشناڵ» دروست دەکات.
-
لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی؛
بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی پارتە سیاسیەکانی هەرێم دەکات
بزووتنەوەی گۆڕان لە یادی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی پەیامێک بلاودەکاتەوە و دەڵێت: "لە بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشیمانیدا، کە یادی ڕۆژنامەگەری کوردییە، ئەم پەیامە ئاڕاستەی پارتە سیاسیەکان و ڕایگشتی کوردستان دەکەین".
-
سەعدی ئەحمەد پیرە:
ڕۆژنامەی کوردستان ڕۆلێکی دیاری هەبوو لە ژیانەوەی بیری نەتەوایەتی
۲۲ی ۴ی هەموو ساڵێک، رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستانە؛ لە یادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی سەعدی ئەحمەدپیرە دەڵێت: ئەمڕۆ ۱۲۸ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان کە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانیەکانەوە بە پشتیوانی قەڵەمی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی کورد یەکەم ژمارەی دەرچوو. هەر ئەم ڕۆژەش لەلایەن گەلی کوردەوە وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی هەژمار دەکرێت.
-
وەزارەتی پێشمەرگە:
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون لەبارەی هێرشکردنە سەر میران بەکر پێکهێنرا
وەزارەتی پێشمەرگەری هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر میران بەکر، دەڵێت: ''بە توندی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئیدانە دەکەین کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە".
-
لە ئارمانجی شاخەوە تا میلیشیای بنەماڵە؛
گۆڕینی ڕوئیای پێشمەرگایەتی بۆ سەرەڕۆیی بنەماڵە/ محەمەد هادیفەر
دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.
-
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن لە درێژکردنەوەی ماوەی بەندکردنی ڕۆژنامەنووسێکی کورد
دوو ڕێکخراوەی، لێبوردنی نێودەوڵەتی و لیژنەی پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری نوێ بۆ شێروان شێروانی، ڕۆژنامە نووسی کوردی عێراقی، دەربڕی و ئەو هەنگاوەیان بە هەڵمەتێک بۆ کپ کردنی دەنگی ڕەخنەگەران لە هەرێمی کوردستان ناو برد.
-
ڕوفاتی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایس له گۆڕێکی به کۆمهڵ له باکووری سووریا دۆزرایهوه
ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی کە لە ساڵی ۲۰۱۲ لە سووریا ڕفێنرا، ڕوفاتهکهی لهنێو گۆڕێکی به کۆمهڵ له باکووری ئهو وڵاته دۆزرایهوه.