لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا لە دیاربەکر، دوو ئەندامی باڵای PKK کوژران+ فیلم

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی لیجە سەر بە پارێزگای دیاربەکر دوو چەکداری پەکەکە کوژران.

بەپێی ئەو هەواڵەی کە یەرلیکایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکانی جەندەرمە و دەزگای دژە تیرۆری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بە ناوی "گورز-١٤"ى لە پارێزگاکە بەڕێوەبرد.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکراشی کردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە کەڵک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و هێلێکۆپتەرەکانی هێرشبەر وەرگیراوە، دوو ئەندامی باڵای پەکەکە کە یەکێکیان لە لیستی سووری داواکارانی تیرۆردا بوو بە ناوی "زێراو تاش" ناسراو بە "هابوون پیرۆ ئامەد" و هەروەها فەهمی باشکورت ناسراو بە "بۆتان" کە لە لیستی خۆڵەمێشی دابوو، کوژران.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "هەتا لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست لەسەر بەرەنگاربوونەوەیان بەردەوام دەبن".

لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا لە دیاربەکر، دوو ئەندامی باڵای PKK کوژران+ فیلم

News Code 224101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha