میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، میکانیزمێک لە نێوان عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور دانراوە، دەشڵێت، چۆڵکردنی کەمپەکە یەکێکە لە ئامانجەکانی پرۆسەی چارەسەری.
رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەڵێ، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چارەسەری ''دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆتان''.