بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار، لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگای چاودێر، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بیستوومه بافڵ تاڵهبانی و یزەکان بڕیاریان داوه بچنه سهرماڵهكهم له خانهقین، و ههروهها دهیانهوێت بارهگای چاودێرمان لێوهرگرنهوه.
ئەو سیاسەتمەدارە دەڵێت: دوو ساڵ پێش چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی هەستم بەوە کردبوو یەکێتی بەرەو ملهوڕی دەچێت، بەرەو تاساندنی هەموو جۆرە ئازدییەکان دەڕوات، هەروەها درکم کردبوو کە یەکێتی وردە وردە هەناسەی جوانی و سەربەستی کۆتایی پێ دەهێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو باسم کردبوو کە یەکێتی لە لێوارێکی ترسناکدایە، بە هێزی چەکدار ناپارێزرێت، یەکێتی بەرەو پووکانەوە و بەرەو نەمانی هەموو جیاوازییە ئایدۆلۆجی، سیاسی و کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکان دەڕوات لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان.
هاوکات مەلا بەختیار هۆشداری دەدات و دەڵێت: ههر جۆره پهلاماردانێكی من لووتكهی بێ وهفایی و پێشێلكردنی ئازادییهكانه.
گوتیشی: "یەکێکم لەو کەسانەی کە ماڵی مام جەلال قەرزدارمن، خودی مام جەلال قەرزدارمە، کوڕانی مام جەلال لە مێژوودا هیچ نەبوون تا بڵێم ئەوان قەرزدارمن، ئەوان هاتوونە سەر حازری بە نەخشە، پیلان، کودەتا و کۆنگری پێنجەم دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە."
ئەو سیاستەمدارە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر تاوانێک لە دژی ئەنجام بدرێت بێدەنگ نابێت و تەنها نییە. دەشڵێت: "بە سەدان کەس پاڵپشتی من دەکەن و هەوڵ دەدەین بەرەیەکی فراوان دروست بکەین بۆ ئەوەی دۆخەکە لەوە ئاڵۆزتر نەبێت."
ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئەوەی دەرهەق بەو ئەنجام دراوە ڕسواییەکی گەورەیە و دژی هەموو بنەماکانی ئەخلاقی و حزبییە، تاوانەکە مام جەلال لە گۆڕدا ڕادەچەڵەکێنێت.
ئەم قسانەی مەلا بەختیار داوی ئەوە هات، کە کاتژمێر ۵ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشهممه، ۵ـی ئهیلوولی ۲۰۲۴، هێزێکی کۆماندۆ، ههڵیانكوتاوهته سەر بارەگاکەی و دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران له سلێمانی.
Your Comment