یەکێتی نیشتمانی ئۆتۆمبێلەکانی لە ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی وەرگرتەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ۹ی ۲۰۲۴، بەهۆی پشتیوانیکردنی هەریەکە لە (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) لە مەلا بەختیار، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، ئۆتۆمبێلەکانی لەو دوو سەرکردە دێرینە وەرگرتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ئاژانسی باسنیووز بڵاوی کردەوە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە سلێمانییەوە پێی وتوون بەهۆی ئەوەی لە ڕووداوی هەڵکوتانە سەر دەزگا رۆشنبیرییەکانی (چاودێر، گەلاوێژ، دابڕان)ی مەلا بەختیار لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتیەوە و دەستبەسەرداگرتن و داخستنی دەزگاکان، هەردوو سەرکردەی دێرینی یەکێتی (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) پشتیوانیی مەلا بەختیاریان کرد و سەرکۆنەی ئەو تاوانەی کۆماندۆکەی بافڵ تاڵەبانییان کرد، بەو هۆیەوە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، چوار ئۆتۆمبێلی لەو دوو سەرکردە دێرینەی ئەو حزبە وەرگرتەوە، ئۆتۆمبێلێک لە فەرەیدون عەبدولقادر و سێ ئۆتۆمبێلیش لە سالار عەزیز.

News Code 224049

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha