پاش کۆچی دوایی مام جەلال، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تووشی چەڵەمەی قووڵی سیاسی و قەیرانی بەڕێوەبردن بوو. ئەو حیزبەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەهۆی کاریزمای سەرکردایەتیی و مەنهەجی سیاسیی جیاوازیەوە کۆڵەکەی سەقامگیریی سلێمانی بوو، ئەمڕۆکە لە نێوان تەوریسی سیاسی-خێزانیی بونیاتنەرەکانیدا گیرۆدە بووە و تووشی لێکترازان و کەلێن هاتووە. گەڕانەوە بۆ مەنهەجی مام جەلال و ئاشت کردنەوەی کادیرە ڕەسەنەکانی سەردەمی خەبات، تاکە ڕێگای بووژاندنەوە و زیندووکردنەوەی ئەو میراتە مێژووییەیە کە لە هەیکەلی ئێستایدا ڕووی ناوە له کز بوون.
مهلا بهختیار له پهیامێکدا له ساڵیادی کۆچی دوایی مام جهلالدا ڕایگهیاند: "ههق به خۆی دهدات بڵێت لاپهڕهی ڕووداوه خوێناوی و نهخوازراوهکهی لالهزار دابخهن".