مەلا بەختیار پەیوەندیی بە یەکێتییەوە نەماوە

دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند، لێپرسراوى دامەزراوەى چاودێر پەیوەندى بە یەکێتییەوە نەماوە، بۆیە بارەگاى دەزگاکەى لێوەرگیراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دامەزراوەی دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییە و سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابین کرابوو، کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە، وەرگیراوەتە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەمەولا بارەگاکە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕاپەڕاندی ئەرکە رێکخراوەییەکان و شوێنەکە تەرخان دەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات.

News Code 224035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha