بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی باسنیووز بڵاوی کردەوە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە سلێمانییەوە پێی وتوون بەهۆی ئەوەی لە ڕووداوی هەڵکوتانە سەر دەزگا رۆشنبیرییەکانی (چاودێر، گەلاوێژ، دابڕان)ی مەلا بەختیار لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتیەوە و دەستبەسەرداگرتن و داخستنی دەزگاکان، هەردوو سەرکردەی دێرینی یەکێتی (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) پشتیوانیی مەلا بەختیاریان کرد و سەرکۆنەی ئەو تاوانەی کۆماندۆکەی بافڵ تاڵەبانییان کرد، بەو هۆیەوە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، چوار ئۆتۆمبێلی لەو دوو سەرکردە دێرینەی ئەو حزبە وەرگرتەوە، ئۆتۆمبێلێک لە فەرەیدون عەبدولقادر و سێ ئۆتۆمبێلیش لە سالار عەزیز.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ۹ی ۲۰۲۴، بەهۆی پشتیوانیکردنی هەریەکە لە (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) لە مەلا بەختیار، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، ئۆتۆمبێلەکانی لەو دوو سەرکردە دێرینە وەرگرتەوە.
News Code 224049
Your Comment