هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردساتان له‌ که‌شێکی ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌بچێت

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لی کوردستان براوه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ کڵاوس شترایشه‌ر کونسوڵی گشتیی پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤیتکه‌ کونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد.

له‌ دیدارێکدا، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ کار و ئه‌رکی کونسوڵی گشتیی پێشوی ئه‌ڵمانیا، ماڵئاوایی لێکرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکی نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیای کرد و هه‌موو پشتگیرییه‌کی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌ی نیشاندا.

لای خۆیه‌وه‌ شترایشه‌ر خۆشحاڵیی خۆی به‌ ماوه‌ی کارکردنی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و ستایشی پشتگیریی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌ی کرد، کونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیاش وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی به‌ ده‌ستبه‌کاربونی، پشتگیری و خواستی وڵاته‌که‌ی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا دووپات کرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا‌ باس له‌ دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کرا، له‌مباره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرنگیی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ و وتیشی: "له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لی کوردستان براوه‌یه‌ و هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ که‌شێکی ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌بچێت".

News Code 224019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha