بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید شوانی سه‌ردانی پارێزگای که‌رکووکی کرد و دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێبوار ته‌ها، پارێزگاری که‌رکووک و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پشتیوانی له حکوومه‌تی خۆجێی که‌رکووک ده‌که‌ن و وه‌زاره‌ته‌که‌شی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادگا داده‌نێت که چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌نده جۆراوجۆره‌کان تیاده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای که‌رکووک له مه‌نهه‌ج و پڕۆگرامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بوو، دواتر پێکهێنانی حکوومه‌تی خۆجێی لێکه‌وته‌وه و هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه که که‌رکووک بکرێته نموونه‌ی پێکه‌وه ژیان و حکوومه‌تی خۆجێی خۆی ته‌رخان بکات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک و حکوومه‌تی عێراقیش پشتیوانی ده‌بێت.
خالید شوانی وتیشی، "که‌رکووک به‌بێ شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه ناڕوات به‌ڕێگاوه و ناکرێت هیچ پێکهاته و لایه‌نێک له بڕیاری سیاسی که‌رکووک فه‌رامۆش بکرێت، پێهێنانی حکوومەتیش بڕیارێکی نیشتیمانی بوو".
Your Comment