پارێزگاری کەرکووک پارێزگاری هەموو پێکهاتەکانە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، پارێزگاری کەرکووک پارێزگاری هەموو پێکهاتەکانە و هەموو پێکهاتەکان بەشداری لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " هەموو پێکهاتەکان بەشداری لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەن و پارێزگاری نوێ پارێزگاری هەموو پێکهاتە و شاری کەرکووکە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "یەکێتی یەک بڕیارە و بەهێزە و خاوەنی ناوەندی بڕیارە و سەرکەوتنەکانی لە ناوچە جێناکۆکەکان دەرخەری ئەوە بەهێزیەی یەکێتیە، ئەو پلانەی بۆ شارەکە دانرابوو پووچەڵی کردەوە".

ئاسۆ مامەند ئەوەشی باس کرد، "لە گەرمیان تا زاخۆ خەڵک پێشوازی لە تیمەکانی بانگەشەی یەکێتی دەکات و ئەمجارە زۆرترین دەنگ و کورسی بەدەست دەهێنین، چۆن لە کەرکوک سەرکەتنمان بەدەست هێنا، دڵنیاین لە هەڵبژاردنی کوردستان بەوشێوەیە سەرکەوتی گەورە بەدەست دەهێنین".

ئەوەشی خستەڕوو: "خەڵک ئێستا بەو سیاسەتەی یەکێتی دڵخۆش و ڕازییە و حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی خەڵک دەبێت و خزمەتگوزاری دەبێت".

News Code 223974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha