بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان له پهیامێکدا بۆ سهرکردایهتی یهکێتی، ڕایگهیاندووه: "پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی کەرکووک، لە یەکێتی و ڕێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکووک دەکەین، هیواخوازین ئەم قۆناغە تازەیە، قۆناغی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و یەکتر قەبووڵ کردن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی نوێی خزمەت کردن بێت بەو شارەی سەت ساڵە هەوڵ دەدرێت دیمۆگرافیاکەی بگۆڕدرێت و بە پیلانی جۆراوجۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەشار بخرێت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە".
کهنهکه ئاماژهی بهوهش کردووه: "هیوادارین رێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێ کە لە زمانی هاوشاریەکانی دەگات، لە ماوەی بەڕێوەبردنی شاردا ئەو برینانە ساڕێژ بکات کە خەڵکی کەرکووک لەئاکامی نادادی و پەرتەوازەیی ساڵانی ڕابردوودا گیرۆدەی بووبوون، داوا لە هەموو خەڵکی کەرکووک و گەلی کوردستان دەکەین هاوکار و پشتیوانی بن".
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دهڵێت، بەگرنگی دەزانێت هەموو لایەنە کوردیەکانی ئەو شارە و پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە هاوکار و تەبابن و ئایندەیەکی باشتر بۆ شارەکەیان دەستەبەر بکەن، ستەمەکانی سەردەمی بەعس بەتەواوەتی لە ڕێی جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی بەندی ۱۴۰ی دەستوورەوە بسڕنەوە و شوێنەواری نەهێڵن.
ئهوهشی خستوهتهڕوو، "کەرکووک شاری پێکەوە ژیان و پێکەوە هەڵ کردنی دیرۆکیە، بەهۆی شوێنگەی ستراتیژی و بوونی سامانی زۆری ژێر زەوی و ئەو شارستانیەتە دێرینەی هەیەتی، هەمیشە وڵاتانی هەرێمی دەستوەردانی تێدا دەکەن و ناهێڵن خەڵکەکەی بحەسێتەوە، بۆیە گرنگە بەتەبایی و کاری پێکەوەیی بەگژ ئەو دەستوەردانەدا بچنەوە".
Your Comment