پەیەدە هاوسەرۆکانی نوێی دیاری کرد
له دووه‌مین ڕۆژی کۆنگره‌ی ۱۰ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (PYD)، که به دروشمی چه‌سپاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیک و بونیادنانی سووریایه‌کی دیموکراتیک به‌ڕێوه‌چوو، ۷۰۰ ئه‌ندام به‌شدارییان کرد و تێیدا هه‌ریه‌ک له غه‌ریب حه‌سۆ و په‌روین یووسف، له شوێنی ساڵح موسلیم و ئاسیا عه‌بدوڵڵا وه‌ک هاوسه‌رۆکی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
سەرژمێری دەبێت پاش ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک بکرێت
محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "دەبوایە پەلە نەکرێت له سەرژمێری و ده‌بوو دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئه‌وکات سەرژمێریی دانیشتوان لە کەرکووک بکرایە، بۆیە داوا دەکەین ئەم پرۆسەیە دوا بخرێت و پەلە لە جێبەجێ کردنی نەکرێت، چوونکە ماددەی ۱۴۰ جێبەجێ نەکراوە".
لە کەرکووک سەرکردەیەک و پێنج چەکداری داعش کوژران
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه کردووه، بە بەدواداچوونی هەواڵگریی ورد کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بەردەوام بوو لەلایەن هێزه‌کانی ناو دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق به بەکارهێنانی فڕۆکەی F۱۶ گرووپێکی چه‌کدارانی داعش کرانه ئامانج و بەهۆیەوە ۶ چه‌کداری داعش کوژران که یه‌کێکیان سه‌رکرده‌یەکی هەرە مەترسیداری داعش بووە بە نازناوی ئەبوو خەتاب.
Your Comment